کارکردن لە بەندەری ئوم قەسر راگیرا
بەهۆی خۆپیشاندانهكان
K24 – ههولێر:
بەرپرسان لە بەندەری ئوم قەسری عێراق بە ئاژانسی رۆیتەرزیان رایانگەیاندووە، ئهمڕۆ سەرجەم کارەکان لە بەندەری ئوم قەسری بەسرە راگیراوە، کە تایبەتە بە داگرتنی کاڵا سەرەکییەکان لە پارێزگای بەسرە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، کە دوێنێ سێشەممە خۆپیشاندەران دەروازەکەیان گرت و بەو هۆیشەوە کارەکان لە بەندەرەکە راگیران.
ئەمە لە کاتێکدایە لە بەندەری ئوم قەسرەوە دانەوێڵە و رۆن و شەکر هاوردە دەکرێت، کە کاڵای سەرەکی وڵاتن و بە شێوەیەکی گەورە پشت بەو کاڵایانە دەبەسترێن.