مایکرۆسۆفت: هاککەرانی رووسیا سیستەمی ئۆڵۆمپیاتی تۆکیۆیان شکاندووە

ئەو بەشانەی تایبەتە بە رووبەڕووبوونەوەی وزە بەخشە وەرزشییەکان

K24 – هه‌ولێر:

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا رایگەیاند، کۆمپانیاکەیان هەست بە جووڵەی هاککەرە رووسەکان و گرووپێکی سیخوڕی دەکات کە پەیوەستن بە حکوومەتی مۆسکۆوە، کار لەسەر شکاندنی سیستەمی دامەزراوەی وەرزشی ئۆڵۆمپی ژاپۆن دەکات، کە ئامادەکاری دەکات بۆ یارییەکان لە هاوینی 2020.

ئەو کۆمپانیا ئەمریکییە دەڵێت ژمارەیەک لە هاککەرەر رووسیەکان بەشێک لە سیستەمی تایبەت بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیکییان هاککردووه‌، بە تایبەت ئەو بەشانەی تایبەتە بە رووبەڕووبوونەوەی وزە بەخشە وەرزشییەکان بە ئامانجکراوە.

مایکرۆسۆفت دەشڵێت، ئەو پڕۆسە هاککردنە رووسیە لە 16ی مانگی ئەیلوولی رابردووەوە تا ئێستا بەردەوام بووە، ئاماژەی بەوە داوە ئەو چالاکییە سایبەریەش هاوتایە لەگەڵ راگەیاندنی رێوشوێنە یاساییەکان لە لایەن ئاژانسی جیهانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی وزەبەخشە وەرزشیەکان دژی رووسیا.