په‌رله‌مان چاوه‌ڕێی پڕۆژه‌ یاسای چاكسازییه‌

داوای كۆده‌نگی بۆ پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی ده‌كرێت

K24- هه‌ولێر:

پەرلەمانی كوردستان چاوەڕێی پرۆژە یاسای چاكسازییە، ئەمەش دوای ئەوەی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان داوایكرد، پەلە بكرێت لە ئامادەكردنەوەی پرۆژە یاسای چاكسازی و ناردنی بۆ پەرلەمانی كوردستان.

ئه‌مێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستانیش له‌مباره‌یه‌وه‌ دەڵێت:  ھەوڵدەدەین لەناو خۆمان و لەگەڵ حكوومەتیش بگەینە رایەكی ھاوبەش، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك خولی رابردوو رای جیاواز لەنێوان حكوومەت و پەرلەمان درووست نەبێت.

له‌كاتێكیشدا لێژنەیەكی ھاوبەش له‌ نێوان پەرلەمان و حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێكھاتووە و تا ئێستا كۆبوونەوەیەكیشی ئەنجامداوە، وەك عەلی حەمە ساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان باسی دەكات، ئەوان وەك پەرلەمان تەواوی سەرنجی خۆیان بۆ لێژنەكە خستوەتە روو.

پرۆژە یاسای چاكسازی لە خولی ڕابردووی پەرلەمانی كوردستان بە زۆرینەی دەنگ پەسه‌ندكرا، ناڕەزایی لەسەر چەند خاڵێكی ناو بڕگە و ماددەكان درووست بوو، ئەمەش جارێكی دیكە پرۆژەكەی گەڕاندەوە بۆ پەرلەمان، بەڵام فراكسیۆنەكان بەھۆی ڕای جیاوازەوە لەسەرى، نەیانتوانی بگەنە ڕێككەوتن، ئێستا كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھەوڵدەدات پرۆژە یاساكە بە دەستكاریی نوێوە رەوانەی پەرلەمانی كوردستان بكاتەوە.

H.B