کاریگەری جگەرە لەسەر پیربوونی دەموچاو ئاشکرا دەکرێت

جگەرە کێشان پیرمان دەکات؟

K24 – هه‌ولێر:

لە توێژینەوەیەکی زانکۆی بریستۆڵی بەریتانی دەرکەوتووە، کێشانی جگەرە دەمووچاوی مرۆڤ پیر دەکات.

توێژینەوەکە لەسەر 18 هەزار کەس کراوە و تیایدا دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی جگەرە زۆر دەکێشن، چرچی دەموچاویان زیاد دەکات و پێستیان زووتر پیر دەبێت لەو کەسانەی جگەرە ناکێشن.

ئەو توێژەرانە دەڵێن، یەکێک لە هۆکارەکانی زوو پیربوونی پێست، بۆهێڵەکانە (جینات)، بەڵام شێوازی ژیانی کەسێک، کاریگەری زۆری دەبێت،

دەشڵێن، ئەگەر هەیە خواردنەوە کحوولییەکانیش کاریگەرییان لەسەر پێست هەبێت، لە داهاتوو توێژینەوە لەسەر ئەوەش دەکەن.

جگەرەکێشان دەبێتەوە هۆی کەمبوونەوەی چالاکی سووڕی خوێن، ئەمەش کاریگەری لەسەر پێست دەبێت، چونکە رەنگە پیستی ئەو کەسانەی زۆر جگەرە دەکێشن، ئۆکسجینی تەواو و هەندێک کانزای وەک ڤیتامین ئەی بۆ نەچێت، بەمەش چرچی سەر پێست دروست دەبێت.

News Medical Life Science