وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پڕۆژه‌یه‌كی نوێ ده‌داته به‌غدا
تایبه‌ته به ماف و ئیمتیازاتی پێشمه‌رگه و ئاسایشی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم
K24- هه‌ولێر:
وەزارەتی پێشمەرگە پڕۆژەیەكی نوێی بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەكان داوەتە وەزارەتی بەرگری عێراق، به‌غداش چاوه‌ڕێی ناردنی لیستی ناوه‌كانی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌یه.
له‌مباره‌شه‌وه عوسمان سێده‌ری، جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی پێشمه‌رگه و ناوخۆ له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: ناوەرۆكی پڕۆژە پێكدێت لە ماف و ئیمتیازاتەكانی پێشمەرگە و وەرگرتنی ئەو 68 ملیار دینارەی كە لە بوودجەی 2019 ی عێراقدا بۆ پێشمەرگە تەرخانكراوە.
ئاشكراشی ده‌كات، خاڵێكی دیكەی پڕۆژەكە، پڕكردنەوەی بۆشایی ئەمنی بەشێك لەو ناوچانەیە، كە بوونەتە جێگای جموجۆڵی چەكدارانی داعش.
لە بەرامبەردا وەزارەتی بەرگری عێراق دەیەوێت وەزارەتی پێشمەرگە لیستی میلاكاتی خۆی بنێرێتە بەغدا، تا وردبینی لە لیستی ناوەكان بكات، بۆ ئەمەش بڕیاردرا وەزارەتی بەرگری عێراق فۆرمێك بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بنێرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بەپێی فۆرمەكە زانیارییەكانی بۆ بنێرێت. ئێستا وەزارەتی پێشمەرگە سەرقاڵی پڕكردنەوەی فۆرمەكانە.
H.B