پڵنگ و بزنێکی کێوی دەبنە دوو هاوڕێی سەیر
"ئەو جۆرە هاوڕێەیەتییە موعجیزەیە"
K24 – ههولێر:
لە رووسیا، لە ساڵی 2015، بزنێکی کێویی دەبێتە نێچیری پڵنگێک، بەڵام پڵنگەکە لەساتی خواردنی، پەشیمان دەبێتەوە و لەبری ئەوەی بیخوا دەیکاتە هاوڕێی خۆی.
ماوەی چوار ساڵە، ئەو پڵنگ و بزنە کێوییە لە پارکێکی رۆژهەڵاتی رووسیا پێکەوە دەژین و رۆژانە یاری دەکەن.
دیمتری مێزێستێڤ، بەڕێوەبەری پارکەکە و پسپۆڕی ئاژەڵە کێوییەکان بە ماڵپەڕی مێترۆی گوتووە، هاوڕێیەتی ئەو دوو ئاژەڵە دەتوانم بڵێم موعجیزەیە چونکە من تەواو شارەزای سروشتی پڵنگ و پشیلە کێوییەکانم، کارێکی وەها ئەستەمە.
بزنەکە بەهۆی نەخۆشی ئێستا مردووە، بەمەش پڵنگەکەی تەنیا کردووە.