پێنتاگۆن گرێبەستێک بە 10 ملیار دۆلار لەگەڵ مایکرۆسۆفت واژۆ دەکات
گرێبەستەکەی مایکرۆسۆفت ناڕەزایی ئامازۆنی لێکەوتووەتەوە
K24 - ھەولێر
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت گرێبەستێکی یەک ملیار دۆلاری لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، کە بە گوێرەی گرێبەستە داتاکانی پێنتاگۆن لەسەر سیستمی کلاود کۆگا دەکات، ئەو گرێبەستەش ناڕەزایەتی ئامازۆنی لێکەوتووەتەوە و دەڵین، کە ئەوان دەبوایە ئەو دەرفەتە بۆ ئەوان با، بەشێک لە شارەزایان پێیان وایە ئامازۆن بۆیە متمانەی پێ نەبەخشراوە، چونکە ترەمپ پەیوەندی خراپی لەگەڵ کۆمپانیاکە و دامەزرێنەرەکەی جێف بیزۆس هەیە.
ئامانج لە گرێبەستەکە کە ماوەکەی 10 ساڵە، ئەپدەیتی سەرجەم دەزگاکانی زانیاری هێزە چەکدارەکانی ئەمەریکایە بۆ سەر سیستمێک لەلایەن زیرەکی دەستکردەوە بەڕێوەببرێت.
دانا دیزی بەرپرسی زانیاری لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند، لە ستراتیژی بەرگری نیشتمانییە، کە پەرە بە خێرایی و کاریگەری تەکنەلۆجیاکان بدات و پێشکەشی سەربازە پیاو و ئافرەتەکان بکات.
دەشڵێت: "پێدانی ئەو رەزامەندییە بە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت هەنگاوێکی گرنگە بۆ جێبەجێکردنی ستراتیژیەتی بەرەوپێشبردنی ئەلیکترۆنی".
دوای دەستنیشانکردنی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، کۆمپانیای ئامازۆن کە تاکە رکابەری مایکرۆسۆفت بوو رایگەیاند، بڕیارەکە بۆ ئەوان سوپرایز بوو.
لە راگەیەندراوێکدا بەشی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە کۆمپانیای (ئامازۆن وێب سێرڤزس) بڵاویکردەوە، کە خۆیان پێشەنگن لە بواری سیستمی پڕۆگرامسازی هەوری یاخود Cloud Computing، هەروەها دەرخستەیەکی باش و گونجاویان بەراورد بە دەرخستەکانی دیکە پێشکەش کردبوو.
سەبارەت بە کۆمپانیای گوگڵیش لە مانگی ئۆکتۆبەری 2018ـەوە لە پڕۆسەکە کشایەوە و رایگەیاند، کە گرێبەستەکە لەگەڵ بنەماکانی کۆمپانیاکەیان لە بواری زیرەکی دەستکرد یەکناگرێتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە پێنتاگۆن مانگی ئاب رایگەیاند خستنەڕوویان دواخستووە، و چاوەڕوانی گڵۆپی سەوزن لە لایەن مارک ئێسپێسەر وەزیری نوێی بەرگری دوای ئەوەی لە لایەن دۆناڵد ترەمپەوە خرایە سەرکار، ئەمە لە کاتێکدایە سەرۆکی ئەمەریکا پەیوەندیەکی خراپی لەگەڵ ئامازۆن و جێف بیزۆس دامەزرێنەرەکەی هەیە، هاوکات بیزۆس خاوەنداری رۆژنامەی واشنتن پۆست دەکات کە رەخنەی توند لە ترەمپ دەگرێت.
لەو بارەیەوە دان ئیڤ شرۆڤەکار لە کۆمپانیای ویدباش بۆ خزمەتگوزاری دارایی و وەبەرهێنان دەڵێت، پێشبینی دەکرێت کۆمپانیای ئامازۆن و کۆمپانیای دیکەش لە دادگاکان تانە لەو بڕیارەی وەزارەتی بەرگری بگرن.
ھ.م