"سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ گه‌یاندنی په‌یامی پاڵپشتی بوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی عێراق"
"هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت كێشه‌كانی عێراق به ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێن"
K24- به‌غدا:
له باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق، فارس عیسا، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند: سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ گه‌یاندنی په‌یامی پاڵپشتی و سه‌قامگیرییه بۆ دۆخی عێراق.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌شێكی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ به‌غدا بۆ گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه‌یه، كه هه‌رێمی كوردستان فاكته‌ری سه‌قامگیرییه و ده‌یه‌وێت كێشه‌كان به ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێن و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌وه‌ی له عێراق روو ده‌دات، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیش هه‌یه.
وه‌ك راشیگه‌یاند، له‌و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق، نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ر كارێك كرده‌وه، كه ببێته هۆی شه‌قامگیركردن و هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی عێراق.
H.B