كه‌ركووك.. فەرمانی لەسێدارەدان بۆ بەرپرسێکی پۆلیس دەرچوو
پێشتر كه‌ركووكی جێهێشتووه.. كوردستان 24 ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كه‌ی دادگا بڵاوده‌كاته‌وه
K24 – كه‌ركووك:
دادگای تاوانه‌كانی كه‌ركووك، به‌مادده‌ی 4ی تیرۆر، بڕیاری له سێداره‌دانی غیابی بۆ نه‌قیب لوئه‌ی، فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزه‌كانی سوات و چوار كه‌سی دیكه ده‌ركرد.
نه‌قیب لوئەی محەمەد، فه‌رمانده‌ی هێزێکی تایبەتی پۆلیسی کەرکووك بوو لە نێو بەڕێوبەرایەتی پۆلیس، لەم هەفتەیەدا بەشێوەیەکی غیابی لەلایەن دادگای تاوانەکانی کەرکووکەوە فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە.
کوردستان24، لەسەرچاوەیەکی تایبەتەوە ناوەڕۆکی بڕیارەکەی دادگای دەست کەوتووە، كه تێیدا دادگا بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ ئه‌و نه‌قیبه و چوار كه‌سی دیكه ده‌ركردووه.
بەپێی فەرمانوکە دەبێت دەست بەسەر ماڵ وموڵکی ناوبراودا بگیرێت و ڕێگەی سەفەرکردنیشی بۆ دەرەوەی عێراق لێی بگیرێت، داواش کراوە کە لەبەردەم دادگا یان پۆلیس ئامادەبێت بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە.
نەقیب لوئەی محەمەد، ئاگاداری بڕیارەکەی دادگاییە، بەڵام وەك خۆی، هەموو ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە و بەمزووانەش روونکردنەوەی دەبێت.
لەساڵی 2018 کاتێك هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق، باڵادەستبوون لەکەرکووك، بەتۆمەتی هەڵکوتانە سەر ماڵان و ڕفاندنی هاووڵاتیان، فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ نەقیب لوئەی و چوار کەسی دیکە دەرکرد، بەڵام ناوبراو بە بڕیارەکەی دژە تیرۆری عێراقی زانی و بەرەو سلێمانی هەڵات، تاکو ئێستاش له‌وێ ماوه‌ته‌وه.
