زیاتر لە 19 تۆن سێو لە كوردستان گەڕێندرایەوە ئێران
"بۆ خواردن شیاو نەبوون"
K24 - رانیە
بەھۆی دەرنەچوون لە پشكنین و شیاو نەبوونی بۆ خواردن، زیاتر لە 19 تۆن سێو لە دەروازەی سنووری كێلێ گەڕێندرایەوە ئێران.
بەگوێرەی راگەیەنراوی کەرەنتینەی کشتوکاڵی کێلێ رۆژی سێشەممە 19/11/2019، بە هاوکاری بەڕێوبەرایەتی گومرگی کێلێ زیاتر لە 19 تۆن سێویان گەڕاندوەتەوە بۆ ئێران، دوای ئەوەی دەرکەوتووە سێوەکان بۆ خواردن شیاو نەبوون.
مەرزی کێلێ، كەوتووەتە سنووری ئیدارەی راپەڕین، یەکێکە لە مەرزە نافەرمییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کە رۆژانە دەیان بارهەڵگر ئاڵوگۆڕی بازرگانی تێدا دەکەن.
لە هەفتەی رابردوو جێگری سەرۆک کۆماری ئێران ئیسحاق جیهانگیر رەزامەندی نیشاندا مەرزەکە لەنێوان باشوری کوردستان و ئێران وەک مەرزێکی فەرمی و نێودەوڵەتی مامەڵەی تێدا بکرێت.
ھ.م