ورده‌كاری پرۆگرامی ئه‌مڕۆی دیداری ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
بڕیاره ئه‌مڕۆ دوای خشته‌یه‌كی چڕی كاروچالاكی كۆتایی به كاره‌كانی بهێنێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دووه‌م رۆژی كاره‌كانی دیداری ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، كه زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له دهۆك دوێنێ ده‌ستی پێكرد و بڕیاره ئه‌مڕۆ دوای خشته‌یه‌كی چڕی كاروچالاكی كۆتایی به كاره‌كانی بهێنێت.
له دیارترین ئه‌و چالاكییانه‌ی ئه‌مڕۆ له دیداره‌كه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چن، له ده‌ستپێكی كاره‌كانی دیداره‌كه‌دا، "نێچیرڤان بارزانی" وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.
دواتر له كاتژمێر (02:00 – 03:00)، له دیداره‌كه‌دا گفتوگۆیه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، "مه‌سرور بارزانی" ئه‌نجام ده‌درێت.
خشته‌ی كاره‌كانی دووه‌م رۆژی دیداره‌كه:
له ڕۆژی دووه‌می دیداره‌كه‌دا، چوارشه‌ممه (20ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2019)، چه‌ند چالاكییه‌ك به‌ڕێوه ده‌چن. له‌وانه له ده‌ستپێكی كاره‌كاندا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، "نێچیرڤان بارزانی" وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.
دواتر له پانێڵی یه‌كه‌مدا، كه كاتژمێر (09:50 – 11:15)ـی پێش نیوه‌ڕۆ ده‌خایه‌نێت، له ژێر ناوونیشانی "هه‌ولێر و به‌غداد: به‌ره‌وپێشچوون"، هه‌ریه‌ك له‌م كه‌سایه‌تییانه قسه‌كه‌ری سه‌ره‌كی ده‌بن:
- مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی.
- به‌شیر حه‌دداد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
- ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
- فالح فه‌یاز، ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق.
پانێڵی دووه‌میش كاتژمێر (11:15 – 12:45) له ژێر ناوونیشانی "داهاتووی عێراق" به به‌شداریی ژماره‌یه‌ك قسه‌كه‌ری سه‌ره‌كی به‌ڕێوه ده‌چێت، كه ئه‌مانه‌ن:
- د. محه‌ممه‌د ڕازی، ڕاوێژكاری باڵای عه‌مار حه‌كیم.
- د. كین پۆڵاك، له ئینستیتیوتی ئه‌مه‌ریكی.
- د. عوسمان سێرت، له ئینستیتیوتی ئه‌نكارا.
د. ئێرینا زیاگێلسكا، له ئینستیتیوتی ئابووریی جیهانی و په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی له مۆسكۆ.
- د. محه‌ممه‌د عه‌لی شایانی، له سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی له تاران.
كاتژمێر (02:00 تا 03:00) گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی ئه‌نجام ده‌درێت.
پانێڵی چواره‌می ڕۆژی دووه‌می دیداره‌كه له ژێر ناوونیشانی "پاراستنی ئاشتی" ده‌بێت و ژماره‌یه‌ك قسه‌كه‌ری سه‌ره‌كیی پانێڵه‌كه ساز ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش:
- د. لیندا ڕۆینسن.
- د. كارین یۆنگ، له ئینستیتیوتی ئه‌مه‌ریكی.
- باڵیۆز ڕامون بلیكوا، له یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا.
- برایان كاتز، له سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی له تاران.
- گالیب دالای، له دیداری شه‌رق.
هه‌ر له ڕۆژی دووه‌مدا پێنجه‌م و دوایین پانێڵ به ناوونیشانی "ڕۆڵی ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست"، به به‌شداریی ئه‌م قسه‌كه‌رانه به‌ڕێوه ده‌چێت:
- د. دالیا كایی، له ده‌زگای ڕاند.
- د. حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌دیان له زانكۆی تاران.
- د. دێڤد پۆڵۆك له سه‌نته‌ری واشنتن.
دارین خه‌لیفه، له گرووپی قه‌یرانی نێوده‌وڵه‌تی.
- كلاریسی پاستۆری، له یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا.
كوردستان24، سپۆنسه‌ری میدیایی دیداره‌كه ده‌كات و سه‌رجه‌م چالاكی و پانێڵه‌كانی فۆرومه‌كه ڕاسته‌وخۆ په‌خش ده‌كات.