سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌شداری له دیداری ئاشتیی زانكۆی دهۆك ده‌كه‌ن
دووه‌م رۆژی كاره‌كانییه‌تی
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره ئه‌مڕۆ له دووه‌م رۆژی كاره‌كانی "دیداری ئاشتیی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له دهۆك" هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، "نێچیرڤان بارزانی" و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، "مه‌سرور بارزانی" به‌شداری له دیداره‌كه بكه‌ن.
به گوێره‌ی خشته‌ی كاره‌كانی "دیداری ئاشتیی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له دهۆك"، ئه‌مڕۆ ده‌ستپێكی كاره‌كانی دیداره‌كه‌دا، "نێچیرڤان بارزانی" وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.
دواتر له كاتژمێر (02:00 – 03:00)، له دیداره‌كه‌دا گفتوگۆیه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، "مه‌سرور بارزانی" ئه‌نجام ده‌درێت.
"دیداری ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له دهۆك" دوێنێ ده‌ستی به كاره‌كانی كرد و به به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئه‌كادیمیی و سیاسه‌تمه‌دارانی ناوخۆیی و جیهانی دیداره‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.