مەلا بەختیار: کۆنگرەی پینەوپەڕۆ زیان لە یەکێتی دەدات

نیگەرانییەکانی خۆی لەبارەی بەستنی کۆنگرەی یەکێتی خستەڕوو

K24 – هه‌ولێر:

مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتدا، لەگەڵ کوردستان24 نیگەرانییەکانی خۆی لە بارەی بەستنی کۆنگرەی یەکێتی خستەڕوو.

مەلا بەختیار رایگەیاند: "من لەگەڵ کۆنگرەی گۆڕانکاری و تەفاهومم، بەڵام لەگەڵ سەپاندنی هیچ جۆرە رێککەوتنێک لەناو کۆنگرە نیم. چ بەنسبەت شەخسێکەوە، چ بەنسبەت لیستێکەوە".

راشیگەیاند: "من لەگەڵ ئەوە نیم ناکۆکییەکان زاڵ کەین، بەڵکو دەبێت چارەسەریان بکەین".

روونیشکردەوە: "شەقام لە ئێمە تۆراوە، ئەگەر کۆنگرەکە سەرکەتوو بێت شەقام ئاشت دەکەینەوە، ئەگەر کۆنگرەکە گۆڕنکاریی بکات، هیوا بۆ شەقام دەگەڕێتەوە، بەڵام ئەگەر بە پینەوپەڕۆ کۆنگرەکە ئەنجام بدرێت و پاساو بۆ شەخس و تەکەتول و هەڵەکان بهێنینەوە، زیانی زۆری بۆ یەکێتی دەبێت".

لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، رەخنەی لە حزبەکەی گرت و رایگەیاند: "دەنگی یەکێتی لە پایتەختی هەرێمی کوردستان، هاوشێوەی خانەقین بووە".

H.J