لینزی گراهام: ئه‌مه‌ریكا دەبێت بزانێت کورد باشترین هاوپەیمانی جەنگی دژ بە داعش بووە
لینزی گراهام بۆ کوردستان24 دەدوێت
K24 – هه‌ولێر:
لینزی گراھام، سیناتۆری ئەمەریکا جەخت دەكاتەوە، نابێت ئه‌مه‌ریكا ئەوە لەبیر بكات، كە لە شەڕی دژی داعش كورد باشترین ھاوپەیمانی ئەمەریكا بووە و دەشڵێت، واشنتن دەیەوێت پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەنقەرە ئاسایی بكاتەوە.
لینزی گراهام لە لێدوانێکی تایبەت بۆ کوردستان24 رایگەیاند: "هیوادارم ئێمه و توركیا رێگایه‌ك بدۆزینه‌وه، تاکوو كێشەکان چاره‌سه‌ر بكه‌ین. ئێمه ده‌مانه‌وێت له جیاتی ئێس 400ی رووسی، توركیا ئێف 35 هه‌ڵبژێرێت و نابێت ئه‌و پرسه‌ش ئاڵۆزتر بكات".
ئاشکرای کرد: "ئێمه ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌بێت. له‌باره‌ی ده‌ڤه‌ری ئارامیش له سووریا، نابێت نیگه‌رانییه‌كانی ئاسایشی نیشتمانیی توركیا له رێگای سه‌ربازییه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت".
دووپاتیشی کردەوە، باشترین رێگه‌چاره بۆ دروستكردنی ده‌ڤه‌ری ئارام ئه‌وه‌یه، هێزێكی نێوده‌وڵه‌تیی له نێوان هه‌سه‌ده و توركیا جێگیر بكرێت، ئێمه نابێت ئه‌وه‌مان بیر بچێت كه كورد باشترین هاوپه‌یمانمان بووه له شه‌ڕی دژ به داعش.
H.J