سیناتۆرێکی ئەمەریکا: بە داخەوە سەرۆکەکەمان خیانەتی لە کورد کرد
"کورد هاوپەیمانی سەرەکی واشنتنە لە شەڕی دژ بە داعش"
K24 – هه‌ولێر:
سیناتۆرێکی دیموكراته‌كانی ئه‌مەریكا کورد بە هاوپەیمانی سەرەکی واشنتن لە شەڕی داعش دادەنێت و دەڵێ جێگه‌ی داخه سه‌رۆكی ئه‌مەریكا پشتی له كورد كردووه.
كریس ڤان هۆلین، سیناتۆری دیموکراتەکان لە ئەمەریکا بە کوردستان24ی راگەیاند: "به‌داخه‌وه ئێستا ئێمه سه‌رۆكێكمان هه‌یه كه پشتی له كورد كردووه و خیانه‌تی له‌وانه كرد كه هاوپه‌یمانمان بوون به‌تایبه‌ت له شه‌ڕی دژی داعش".
راشیگەیاند: "ئێمه له سێنات هه‌وڵی پێچه‌وانه‌كردنی ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مەریكامان داوه".
له‌باره‌ی توركیاشەوە گووت، تورکیا كه به‌ناو هاوپه‌یمانمانه، نابێت چه‌كی پێشكه‌وتوو له رووسیا بكڕێت، هه‌ربۆیه ئه‌مەریكا جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه فڕۆكه‌ی ئێف35 نادرێت به توركیا ئه‌گه‌ر بیر له كڕینی ئێس400 بكه‌نه‌وه .
ئاشکراشیکرد: "ئێمه له‌گه‌ڵ سزادانی توركیا نین، به‌ڵام ده‌بێ توركیاش بزانێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نین كه چه‌ك له رووسیا بكڕێت و پێویسته توركیا ببێته هاوپه‌یمانێكی راسته‌قینه".
H.J