پارێزگاری هه‌ولێر له كێشه‌ی كه‌می كاره‌با ده‌كۆڵێته‌وه
هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كاره‌با ده‌درێت
K24 - هه‌ولێر:
فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر، به‌هۆی دۆخی كاره‌با و پێدانی كاتژمێری زیاتری كاره‌بای نیشتمانی به هاووڵاتیان، له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كاره‌با له هه‌ولێر كۆبووه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 23ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2019، فرسه‌ت سۆفی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دابه‌شكردنی كاره‌با و سه‌رۆكی شاره‌وانی و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌ی له پارێزگای هه‌ولێر گفتوگۆی له باره‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌با و چۆنیه‌تی زیادكردنه‌وه‌ی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی كراوه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگا، هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌با، به‌هۆی گرفتێكی ته‌كنیكی له ناكاو بووه له ناو تۆڕی كاره‌بای نیشتمانی و به‌كارهێنانی ئامێری گه‌رمكه‌ره‌وه، لۆدێكی زیاتر له‌سه‌ر دابه‌شكردنی كاره‌با درووستبووه.
هاوكات جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه، پارێزگا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کارەبا لەسەر هێڵە بۆ باشترکردنی دۆخی پێدانی کارەبای بە هاوڵاتیانی شاری هەولێر.
وەزارەتی كارەبای ھەرێمی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا ئاشكرای دەكات، "كاتژمێر 7:54 خولەكی ئەم بەیانی ئەمڕۆ 23ی تشرینی دووەم بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لەناكاو لە بۆری غازی كۆرمۆر؛ ناردنی غازی سروشتی بۆ تەواویی وێستگە غازییەكانی هەولێر و سلێمانی و بازیان راوەستا، بەمەش بەرهەمهێنانی بڕی 500 مێگاوات كارەبا كەم بووەتەوەو كاریگەریی توندی كردە سەر تۆڕی كارەبای نیشتمانی".
لە روونكردنەوەكەدا ده‌شڵێت: "لە ئێستادا هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سرووشتییەكان لەگەڵ كۆمپانیای دانا غاز سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكەن تاوەكو كوژانەوەی گشتی روونەدات و چارەسەری گرفتەكە بكرێت".
ئ. م