جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه
به سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌نراو گه‌یشته عێراق و له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی كۆبووه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له هه‌ولێری پایته‌خت له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
لە كۆبوونەوەكەدا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران و مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و فەوزی حەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێم و ئامادە بوون.
مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌نراو، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 23ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2019، گه‌یشته عێراق و له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی كۆبووه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، له‌گه‌ڵ هیچ به‌رپرسێكی باڵا عێراق دیداری نه‌بووه و ته‌نها به په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی قسه‌ی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌رو وێنه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا به‌شداری له جه‌ژنی "سوپاسگوزاری" كردووه، له بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌دی رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار، كه گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایه له عێراق.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
Happy Thanksgiving from Iraq. @SecondLady and I are so honored to be with our Soldiers, Sailors, Airmen, and Marines here in Iraq! We are so proud of you and thankful for you all! pic.twitter.com/bzcM1fGgiG
— Vice President Mike Pence (@VP) November 23, 2019
ئ. م