لیڤه‌رپوول سه‌ركه‌وتنێكی به‌زه‌حمه‌تی تۆمار كرد
كڵۆپ پێگه‌ی یانه‌كه‌ی له پێشه‌نگی پرێمه‌رلیگ پته‌وتر كرد
له گه‌ڕی سێزده‌یه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی لیڤه‌رپوول له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی سه‌ركه‌وتنێكی به‌زه‌حمه‌تی تۆمار كرد و له پێشه‌نگی خوله‌كه مایه‌وه.
لیڤه‌رپوول بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی كریستاڵ پاڵاس روویكرده له‌نده‌ن و له یاریگه‌ی سێلهێرست پارك یارییه‌كه‌ی ئه‌نجام دا، گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م رووداوه‌كان گه‌رموگوڕ بوون، سه‌ره‌تا له خوله‌كی 49 سادیۆ مانێ هێرشبه‌ری سه‌نیگالی به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند و لیڤه‌رپوولی به گۆڵێك پێشخست.
دواتر وێلفرید زاهای ئه‌ستێره‌ی كریستاڵ پاڵاس ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسانكرده‌وه.
خۆشییه‌كانی كریستاڵ پاڵاس ته‌نیا 3 خوله‌كی خایاند، كاتێك رۆبێرتۆ فێرمینیۆی هێرشبه‌ری به‌رازیلی گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ لیڤه‌رپوول تۆمار كرد و 3 خاڵی یارییه‌كه‌ی بۆ یانه‌كه‌ی مسۆگه‌ر كرد.
لیڤه‌رپوول به كۆكردنه‌وه‌ی 37 خاڵ شوێنی خۆی له لوتكه‌ی پرێمه‌رلیگ قایمتر كرد، له به‌رامبه‌ردا كریستاڵ پاڵاس به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له خانه‌ی چوارده‌یه‌م جێگیر بوو.
