لە رانیە گەنجێك كوژرا
"دەمەقاڵە لەنێوانیان روویداوە"
K24 - رانیە
لە قەزای رانیە گەنجێك لەلایەن كەسێكەوە بە چەقۆ ھێرشی كرایەسەر و كوژرا.
پەیامنێری كوردستان24 لە دەڤەری راپەڕین رایگەیاند: "درەنگانی شەوی رابردوو لە رانیە گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ دوای دەمەقاڵێ لەگەڵ کەسێکی دیكە کە پیشەی لەفەفرۆشە بە چەقۆ لێیدرا و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا".
رائید شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە کوردستان24ی گوت: "ئەو گەنجە ناوی پێشڕەو حوسێن-ە لەنزیک پاڕکی دەروازەی شاری رانیە بەچەقۆ هێرشی کراوەتە سەر".
گوتیشی: "ئێستا دۆسێی تایبەت بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەهۆکار و چۆنێتی رووداوەکە دەکەن".
