كەشناسی باری كەشوھەوای 48 كاتژمێر رادەگەیەنێت
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و پەڵە ھەوردا دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 22 و سلێمانی 18 و دھۆك 20و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 23 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیچمە ھەور و پەڵە ھەوردا دەبێت.



