سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی دەکات
ئەمەریکا وەکو هاوپەیمانێکی گرنگ لە ناوچەکەدا تەماشای هەرێمی کوردستان دەکات
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ یەکشەممە 2019/11/24 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ، پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی کرد بە سەرۆکایەتی رۆبەرت كهریم، راوێژکاری سەرکردەی کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی سێناتی ئەمەریکا.
لە دیدارەکەدا کە بالێۆزی ئەمەریکا لە عیراق ماتیۆ تولەر ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانکارییەکانی عیراق و ناوچەکە تاوتوێ کران. جەختیش لە بەردەوامبوونی هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرایەوە بە تایبەتی هێزی پێشمەرگە و هەماهەنگییان لە گەڵ هێزەکانی عێراق بۆ رووبەرووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش .
هەروەها شاندی میوان پشتیوانی خۆی بۆ پرۆسەی گفتوگۆی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی دەربڕی و دووپاتیشی کردەوە کە ئەمەریکا ، هەرێمی کوردستان وەکو هاوپەیمانێکی گرنگ لە ناوچەکەدا دەبینێت.

