له جه‌له‌ولا داعش په‌لاماری یه‌كه‌یه‌كی سوپای عێراقی دا
ژماره‌یه‌ك كه‌س بوونه قوربانی
K24 – گه‌رمیان:
په‌یامنێری كوردستان24 له سنووری گه‌رمیان رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی داعش په‌لاماری یه‌كه‌یه‌كی سوپای عێراقیان له نزیك گوندی ئیسڵاحی سه‌ر به جه‌له‌ولا داوه و له ئاكامدا 10 كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
له‌و باره‌یه‌وه، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی كۆكس، سمكۆ عه‌لی بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، هاووڵاتییه‌ك و ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی رائید و دوو سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستداوه.
گوتیشی: سێ هاووڵاتی و ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی نه‌قیب و دوو سه‌ربازی دیكه‌ی سوپای عێراق بریندار بوون.
روونیشیكرده‌وه، خه‌ڵكی ئاواییه‌كه به هانای یه‌كه‌كه‌ی سوپای عێراقه‌وه چوون و چه‌كدارانی داعش ناوچه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه و ته‌رمی كوژراوه‌كان و سه‌ربازه برینداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.