لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لە سلێمانی 2 كەس گیانیان لەدەستدا
پێنج كەسی دیكەش برینداربوون
K24 - سلێمانی
شەوی رابردوو لە رووداوێكی لە سلێمانی 2 كەس گیانیان لەدەستدا و 5 كەسی دیكەش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "دره‌نگانی شه‌وی رابردوو رووداوێكی هاتووچۆ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆره‌كانی (نیسان سه‌نی تاكسی، بارهه‌ڵگری مان) له‌سه‌ر رێگه‌ی عه‌ربه‌ت- سلێمانی، نزیك گوندی ژاڵه روویدا، بەو ھۆیەوە دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو شۆفێر‌و چوار سه‌رنشینی دیكه‌ی تاكسیه‌كه برینداربوون".
رادیۆی ھاتووچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، هێڵكاری بۆ رووداوه‌كه كراوه‌و هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ پێچكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بارهه‌ڵگره‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه. شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌و سه‌رجه‌م برینداره‌كانیش بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شاری سلێمانی گواستراونه‌ته‌وه".
ھ.م


