10 رێنمایی پەرستارەکان هیواخوازن بە نەخۆشەکانی بڵێن بەڵام ناتوانن

ئەو شتانە چین کە لای پەرستارەکان بە نهێنی ماونەتەوە

K24 – هه‌ولێر:

ماڵپەڕی بێزنس ئینسایدەر، لە بە دواداچوونێکیدا، پرسیاری لە پەرستارەکان کردووە و لە نیگەرانییەکانی کۆڵیونەتەوە.

لەبارەی ئەوەی ئایا ئەو شتانە چین کە پەرستاران حەز دەکەن بە نەخۆشەکان بڵێن بەڵام ناتوانن، پەرستارەکان 10 خاڵ دیاری دەکەن.

- باوەڕ بە هەموو پزیشکێک مەکەن

- مەرج نییە پەرستارەکە پزیشکەکەی خۆش بوێت

- نەخۆشخانە هۆتێل نییە، نابێت چاوەڕێی هەموو خزمەتێک بکەیت.

- پەرستاران ناتوانن خێرا بچن بە دەم کەسێکەوە کە دووچاری هەڵامەت بووە ئەگەر نەخۆشێک هەبێت دۆخی خراپ بێت.

- خشتەی کارکردنیان زۆر سەختە و دوا کەوتنیان بۆ کار زیانی زۆری دەبێت

- کاتێک باس لە نەخۆشی و مێژووی نەخۆشیەکەت دەکەیت بۆ پەرستارێک، هەوڵبدە بە کورتی و پوختی باسی بکەی.

- پەرستارەکانیش مرۆڤن، ئەمەش بە واتای ئەوەی، دەکرێت رۆژێک هەبێت ئەوانیش ماندوو و بێزار و نەخۆش بن. هەمیشە چاوەڕێی باشترین مەکە.

- پەرستارەکان خزمەتی زیاتری ئەوانە دەکەن کە بەڕێزن و رێزیان لێ دەگرن

- پەرستارێک کە بڕوانامەی پزیشکی هەیە لە نەخۆشێک کە خاوەن مۆبایلێکی زیرەکە زیاتر لە بارەی نەخۆشییەکان دەزانێت

- کاتێک بانگ لە پەرستارێک دەکەیت، دەبێت بە ڕێزەوە بانگی بکەیت.