لە دەڤەری راپەڕین مەرج بۆ لەدایكبوونی منداڵی نۆبەرە دیاردەكرێت
تەندروستی راپەڕین رێنمایی دەردەکات
K24 - رانیە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین رایدەگەیەنێت، ئەو دایكانەی منداڵی نۆبەرەیان دەبێ و پێویستیان بە نەشتەرگەریه، دەبێ لەڕێگەی لیژنەی تایبەتمەندەوە لەنەخۆشخانە حکوومییەکان نەشتەرگەریان بۆ بکرێ و رێگە نادرێت بەهیچ شێوەیەک رەوانەی نەخۆشخانە ئەهلییەکان بکرێت.
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین داوا لە نەخۆشخانە حکومییەکانی دەڤەری راپەڕین دەكات، سەبارەت بەو ئافرەتانەش کە پێشتر بە ئاسایی منداڵیان بووە (NDV) نەشتەرگەری مندڵبوونیان بۆنەكراوە، ئەگەر پێویستیان بە نەشتەرگەڕی بوو، بەهەمان شێوە پێویستە رەوانەی لیژنەی تایبەتمەند بكرێت لە نەخۆشخانە حكومییەكان، ئەگەر پێویست بوو تەنها لە نەخۆشخانەی حكوومی نەشتەرگەری منداڵبوونیان بۆ ئەنجامبدرێت.