رێژەی هەژاریی لە پارێزگاکانی عێراق بڵاو دەکرێتەوە

ماجیدە تەمیمی: موسەنا و دیوانیە و میسان زۆرترین رێژەی هەژاری تێدایە

K24 – هه‌ولێر:

ماجیدە تەمیمی ئەندامی لیژنەی دارایی عێراق دواین داتاکانی رێژەی هەژاریی لە عێراق بڵاوکردەوە.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا تەمیمی رایگەیاند، پارێزگاکانی ناوەڕاست و خواروو زۆرترین رێژەی هەژاریان تێدایە، بە جۆرێک پارێزگای موسەنا لە پلەی یەکەمدایە و رێژەی هەژارییەکەی 52% دوای ئەویش پارێزگای دیوانییەیە بە 48%، لە پلەی سێیەمیش پارێزگای میسان دێت رێژەی هەژارییەکەی 45%م ئەوەش بە واتای ئەوە دێت نیوەی دانیشتووانی پارێزگاکان هەژارن.

هەروەها تەمیمی دەڵێت ئەو پارێزگایانەی ملیۆنان کەس وەک گەشتیاری ئاینی رووی تێدەکەن، رێژەی هەژاریان کەمترە بە جۆرێک رێژەی هەژاری لە کەربەلا 14% و لە نەجەفیش 13%.