ئێران 100 هەزار تۆن کاڵا هەناردەی عێراق دەكات

کەلوپەلی بیناسازی و بەرهەمی کیمایی و پارچەی ئۆتۆمبێلی هەناردەکردووە

K24 - ھەولێر

لە ماوەی ئەمساڵدا، ئێران نزیكەی 100 ھەزار تۆن كاڵای ھەناردەی پارێزگاكانی عێراق كردووە.

دامەزراوەی المعايير لە پارێزگای ئیلام بە ئاژانسی ئیرنای ئێرانی رایگەیاند، ھەر لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیكەی 100 ھەزار تۆن كاڵا لە دەروازە سنوورییەكانی نێوان عێراق  و ئێران ھەناردەی عێراق كراوە.

ئاماژەی بەوەشدا كە زۆربەی ئەو كاڵایانەی كە ھەناردەكراون، لە بەرد و ئاسنی تایبەت بە بیناسازی و ھەروەھا بەرھەمی كیمیاوی و پارچەی ئۆتۆمبێل پێكھاتووە.

ئەمە لەكاتێكدایە  مانگی رابردوو چالاكوانانی عێراق ھەڵمەتێكیان دژ بە كاڵای ئێرانی راگەیاند  بە ئامانجی پشتبەستن بە بەرھەمی ناخۆیی وڵات و نەھێشتی كاڵای دەرەكی لە وڵاتەكە.