عێراق لە ساڵێكدا بە بەھای 55 ملیۆن دۆلاری بایسكلی ھاوردە كردووە
زۆرترین بایسكلی لە وڵاتێك ھاوردە كردووە
K24 - ھەولێر
عێراق لە ماوەی ساڵێكدا زیاتر لە یەك ملیۆن بایسكلی بە بەھای 55 ملیۆن دۆلاری ھاوردەكردووە.
مەنار ئەلعوبەیدی، شارەزای ئابووری رایگەیاند، لە ماوەی ساڵی رابردوودا عێراق بڕێكی یەكجار زۆری بایسكلی لە وڵاتانی جیھانییەوە ھاوردەكردووە، بەجۆرێك دەگاتە زیاتر لە یەك ملیۆن بایسكل و بەھاكەی دەگاتە 55 ملیۆن دۆلار، سەرچاوەی سەرەكی ئەو بایسكلانەش بە پلەی یەكەم چینە، دواتر یەكێتی ئەوروپا و ئێران و تێكڕای نرخی ھەر بایسكیلێكی ھاوردەكراو لە سنووری 46 دۆلار بووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، نرخی ھاوردەی ھەر بایسكلێك لە چینەوە گەیشتووەتە 47 دۆلار، لە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپاوە لە سنووری 25 دۆلار بووە، سەبارەت بە ئێران بە 187 دۆلار بووە.
تاوەكو ئێستاش بازاڕ و كوالێتی بایسكل لە عێراق بە بەراورد بە وڵاتانی دیكە لاوازە و توانای ركابەریكردنی بایسكل دەرەكی نییە و ئەوەش ھۆكارە كە بایسكلێكی زۆر لە وڵاتانی دیكەوە ھاوردەبكرێت.