دوای ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی له‌ناو جلشۆره‌كه ده‌بینێت تووشی كێشه‌ی دڵ ده‌بێت
باوكی منداڵه‌كه گوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه
K24- هه‌ولێر:
زۆر حاڵه‌تی نامۆ هه‌یه مرۆڤ تووشی شۆك ده‌كات، به‌ڵام چی ده‌بێت كاتێك باوكێك روخساری منداڵه‌كه‌ی له جامی جلشۆڕه‌كه‌دا ده‌بینێت، كاتێك جلشۆره‌كه كارده‌كات.
به‌گوێره‌ی سایتی رۆژنامه‌وانی میرۆر، به‌ر له 2 هه‌فته ئه‌م رووداوه به‌ڕاستی به‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رێكی تۆڕی تویته‌ردا هاتووه، كاتێك چاوی به روخساری منداڵه‌كه‌ی ده‌كه‌وێت له‌ناو جلشۆره‌كه له‌كاتی كاركردنی، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌مه منداڵه راسته‌قینه‌كه‌ی نه‌بوو، به‌ڵكو كراسێك بوو كه وێنه‌ی روخساری منداڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر چاپ كرابوو.
پاش رووداوه‌كه‌ش باوكی ئه‌و منداڵه له تۆڕی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و دیمه‌نه‌ی له جامی جلشره‌كه بینی، تووشی كێشه‌ی دڵ بوو و راسته‌وخۆ گوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
باوكی ئه‌و منداڵه كه له سایته‌كه ئاماژه به ناو و وڵاته‌كه‌ی نه‌كراوه، ئامۆژگاری سه‌رجه‌م دایكان و باوكان ده‌كات، كه له كاتی بینین دیمه‌نی له‌م شێوه‌یه دان به‌خۆیاندا بگرن و كاتێكیش پارچه جلێك ده‌خه‌یته ناو جلشۆره‌كه كه وێنه‌ی منداڵه‌كانیان له‌سه‌ر چاپكراوه، تێبینییه‌ك له‌سه‌ر جلشۆره‌كه هه‌ڵواسن كه ئه‌مه وێنه‌یه نه‌ك راسته‌قینه، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك تووشی ئه‌م حاڵه‌ته نه‌بێت.
H.B

