کاڵای تورکی بە قاچاخ هەناردەی سووریا دەکرێت
"بەشێك لە بازرگان و قاچاخچییەكان ئەو دۆخەی وەك ھەلێك قۆستووەتەوە"
K24 - ھەولێر
رۆژنامەیەكی فەرمی سووریا رایدەگەیەنێت، كاڵایەكی زۆری توركی بە قاچاخ رەوانەی بازاڕەكانی سووریا دەكرێت.
رۆژنامەی نیشتمانی سووریا رایگەیاند، بڕێكی زۆری كاڵای توركی بە قاچاخ دەبردرێتە سووریا و بۆ ئەو مەبەستەش گومرگەكانی سووریا ھەڵمەتێكیان راگەیاند، كە لە رێگەیەوە رێگری لە كاڵا و كەرەستەی توركی بكرێت، چونكە بەشێك لە بازرگان و قاچاخچییەكان ئەو دۆخەی ئێستایان وەك ھەلێك بۆخۆیان قۆستووەتەوە بۆ ئەوەی بە رێگەیەكی نا یاسایی بەرھەمی دەرەكی بھێننە ناو بازاڕی ناوخۆوە بەتایبەتی بەرھەمە خۆراكییەكان.
ئاماژە بەوەشكراوە، ھەر كەسێك دەستیان لەو كارە ھەبێت، ئەوە سزای تووند دەدرێت، چونكە دەركەوتووە كە زۆربەی ئەو كاڵایانەی دێتە ناو وڵاتەكەوە ماوەی بەسەرچووە، یانیش بێ كوالێتیە و مەبەست لێی زیان گەیاندنە بە ئابووری سووریا.
ھ.م