به فه‌رمی زێدان پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بۆ كلاسیكۆ بڵاوكرده‌وه
زێدان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا 2 باشترین یاریزانی له‌ده‌ستداوه
زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی بۆ كلاسیكۆ له دژی بارسێلۆنا راگه‌یاند و دوو باشترین یاریزانی بۆ ئه‌و یارییه له‌ده‌ستداوه له‌وانه هازارد و مارسێلۆ.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 17 دێسێمبه‌ری 2019، ریال مه‌درید له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی ناوی 19 یاریزانی بڵاوكرده‌وه كه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا له كلاسیكۆ بانگهێشتكراون.
له لیسته‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له هازارد، مارسێلۆ، خامیس رۆدریگێز و ڤاسكێز به‌هۆی پێكانه‌وه دوورخراونه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه زێدان به‌هۆكاری هونه‌ر بانگهێشتی هه‌ریه‌ك له ئۆدریزۆلا، ماریانۆ و ئیبراهیم دیازی نه‌كردووه.
سبه‌ی چوارشه‌ممه له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و یاری كلاسیكۆی ئیسپانیا له نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید له یاریگه‌ی كامپ نوو به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌م یارییه به‌هۆی دۆخی نائارامی كه‌ته‌لۆنیا له گه‌ڕی ده‌یه‌م دواخرا.
.jpg)