بههرهمهندێكی كورد بۆ بێژه‌ری فایناڵی چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه به‌ربژێره
ئه‌م بێژه‌ره كورده كێبڕكێی 8 بێژه‌ری دیكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌كات
لاوین هابیل بههرهمهندێكی كوردی شارۆچكه‌ی زاخۆیه له لایه‌ن تۆڕی میدیایی (بین سپۆرت) به‌ربژێر كراوه بۆ ئه‌وه‌ی هاوشانی كۆمێنتاره به ناوبانگه‌كان بێژه‌ری بۆ یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگی 2020 بكات.
لاوین هابیل به‌شداری له پرۆگرامی (Allo Bein) كرد و قۆناخی یه‌كه‌می به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕكردووه و له‌م قۆناخه‌شدا له نێوان 8 باشترین كۆمێنتاری دیكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست كێبڕكێ ده‌كات له‌سه‌ر باشترین بێژه‌ری مانگی نۆڤێمبه‌ری رابردوو.
لاوین له تۆڕی میدیایی كه‌ماڵی (بین سپۆرت)ـی قه‌ته‌ری تاقیكردنه‌وه‌ی بێژه‌ری به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕاند، له‌سه‌ر پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئه‌و كه‌ناڵه ناوی بۆ ده‌نگدان خراوه‌ته‌ڕوو.
بۆ ده‌نگدان به به لاوین هابیل له‌م لینكه‌ی خواره‌وه پیتی (D) هه‌ڵده‌بژێریت و له خواره‌وه‌ش كلیك له‌سه‌ر (تصويت) ده‌كه‌یت و راسته‌وخۆ ده‌نگت بۆ ئه‌م بێژه‌ره كورده ده‌ڕوات.
پرۆگرامی Allo Bein پرۆژه‌یه‌كی كه‌ناڵی (بین سپۆرت)ـه، هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت ده‌نگی خۆی بكاته سه‌ر گۆڵێك و له ئینستاگرام بڵاوی بكاته‌وه، دواتر باشترین 8 كه‌سیان ده‌ستنیشان ده‌كرێن بۆ باشترین كۆمێنتاری مانگ، ئینجا هه‌ر مانگێك كه‌سێك به زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌ڵده‌بژێردرێت، دواتر له قۆناخی كۆتایی له نێو 8 كۆمێنتاری یه‌كه‌مه‌كانی مانگه ده‌نگدان ده‌كرێت و له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ئاماده‌ی یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ ده‌بێت و بێژه‌ری بۆ یارییه‌كه ده‌كات.
https://www.beinsports.com/ar/vote/
