لیرەی تورکی بۆ کەمترین ئاستی دوو مانگی رابردووی دادەبەزێت

پەیوەندییەكانی ئەنقەرە و واشنتن بەهای لیرە دادەبەزێنێ

K24 - ھەولێر

بەھای لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریكی بۆ كەمترین ئاستی دوو مانگی رابردووی دادەبەزێت.

لە دوایین مامەڵەكانی دراودا، لیرەی توركی بەھای خۆی لەدەستدا بەرامبەر بە دۆلار و بۆ كەمترین ئاستی 2 مانگی رابردووی دابەزی، بەجۆرێك بەرێژەی 0.889% دابەزیووە و ھەر دۆلارێك یەكسان بوو بە 5 لیرە و 889 قوروش، ئەوەش نیگەرانییەكانی توركیای بەرامبەر بە ئەمەریكا زیاتر كردووە.

لای خۆیەوە شارەزایانی دراو لە بانكی رابۆ دەڵێن، لیرەی توركی لەم ھەفتەیەدا لاوازترین دراو بووە لە بازاڕە تازە گەشەسەندووەكاندا و ھۆكاری سەرەكیش ناوەكییە دیپلۆماسییەكانی نێوان ئەمەریكا و توركیایە.

لە ماوەی ئەمساڵدا بەھۆی ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و ئەمەریكا  لیرەی توركی 10% بەھاكەی بەرامبەر بە دۆلار لەدەستداوە.

ھ.م