لیرەی تورکی بۆ کەمترین ئاستی دوو مانگی رابردووی دادەبەزێت
پەیوەندییەكانی ئەنقەرە و واشنتن بەهای لیرە دادەبەزێنێ
K24 - ھەولێر
بەھای لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریكی بۆ كەمترین ئاستی دوو مانگی رابردووی دادەبەزێت.
لە دوایین مامەڵەكانی دراودا، لیرەی توركی بەھای خۆی لەدەستدا بەرامبەر بە دۆلار و بۆ كەمترین ئاستی 2 مانگی رابردووی دابەزی، بەجۆرێك بەرێژەی 0.889% دابەزیووە و ھەر دۆلارێك یەكسان بوو بە 5 لیرە و 889 قوروش، ئەوەش نیگەرانییەكانی توركیای بەرامبەر بە ئەمەریكا زیاتر كردووە.
لای خۆیەوە شارەزایانی دراو لە بانكی رابۆ دەڵێن، لیرەی توركی لەم ھەفتەیەدا لاوازترین دراو بووە لە بازاڕە تازە گەشەسەندووەكاندا و ھۆكاری سەرەكیش ناوەكییە دیپلۆماسییەكانی نێوان ئەمەریكا و توركیایە.
لە ماوەی ئەمساڵدا بەھۆی ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و ئەمەریكا لیرەی توركی 10% بەھاكەی بەرامبەر بە دۆلار لەدەستداوە.
ھ.م