مێسی پێش كلاسیكۆ ترس ده‌خاته دڵی هانده‌رانی بارسێلۆنا
مێسی: یاریكردن له كامپ نوو به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید قورس و ئاڵۆزه
لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا له دیمانه‌یه‌كدا ترس ده‌خاته دڵی هه‌وادارانی یانه‌كه‌ی و ده‌ڵێت: یاریكردن له یاریگه‌ی بێرنابیۆ ئاسانتره له كامپ نوو.
لیۆنێل مێسی له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ماركا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كاتێك له بێرنابیۆ یاری ده‌كه‌ین زیاتر ده‌رفه‌تی سه‌ركه‌وتنمان هه‌یه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: له بێرنابیۆ بۆشاییه‌كی گه‌وره له‌به‌رده‌م یاریزانه‌كانمان دروست ده‌بێت، چونكه ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی خۆی زیاتر پێشڕه‌وی به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌كه‌ن و هانده‌ره‌كانیان فشاریان بۆ سه‌ركه‌وتن له‌سه‌ر دروست ده‌كه‌ن و یاریزانه‌كانیش به ناچاری به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌ڵده‌كشێن و بۆشاییه‌كی بۆ ئێمه دروست ده‌كه‌ن.
مێسی هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات به به‌راوردی بێرنابیۆ یاریكردن له كامپ نوو قورستره، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ریال مه‌درید كاتێك له كامپ نوو یاری ده‌كات زۆر په‌یوه‌سته به هێڵه‌كانی و زیاتر پلانی هێرشی پێچه‌وانه له رێگه‌ی هێرشبه‌ره خێرایه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و به زه‌حمه‌ت شوێنی خۆیان جێده‌هێڵن، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی ئێمه قورس‌تر ده‌كات، بۆیه به‌هه‌موو پێوه‌رێك یاریكردن له كامپ نوو قورس و ئاڵۆزه.
مێسی له وه‌ڵامێكی رۆژنامه‌ی ماركا له باره‌ی ئیدین هازارد، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه هه‌رگیز هازارد ناتوانێت قه‌ره‌بووی رۆیشتنی كریستیانۆ له ریال مه‌درید بكاته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: هازارد توانایه‌كی نایابی هه‌یه و ده‌توانێت به‌رگریكارانی تیپی به‌رامبه‌ر هه‌راسان بكات، به‌ڵام ئه‌و له كریستیانۆ جیاوازه.
ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و یاری كلاسیكۆی ئیسپانیا له نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید له یاریگه‌ی كامپ نوو به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌م یارییه به‌هۆی دۆخی نائارامی كه‌ته‌لۆنیا له گه‌ڕی ده‌یه‌م دواخرا.