كریستیانۆ له لیستی 30 باشترین یاریزانی ئه‌ورووپا دوورخرایه‌وه
مێسی لوتكه‌ی 30 باشترین یاریزانی ئه‌ورووپای گرتووه
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ناوی خرایه ده‌ره‌وه‌ی باشترین 30 یاریزانی ئه‌ورووپا، لیۆنێل مێسی پێشه‌نگی باشترینه‌كانی ئه‌ورووپای گرتووه و نازناوێكی نوێ به محه‌مه‌د سه‌ڵاح به‌خشرا.
ده‌زگای توێژینه‌وه‌ی وه‌رزشی سویسرا ناسراو به CIES كه به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی توێژینه‌وه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات، له دوایین راپۆرتی شیكاری 30 باشترین یاریزانی ئه‌ورووپای بۆ ساڵی 2019 بڵاوكرده‌وه، له نێو لیسته‌كه‌دا لیۆنێل مێسی سه‌رلیستی باشترینه‌كانی گرتووه.
له توێژنه‌وه‌كه‌دا یاریزانه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی گۆڵ و ئاسیست و رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان ده‌ستنیشان كراون.
لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا به 422 خاڵ پێشه‌نگی گرتووه، له پله‌ی دووه‌م حه‌كیم زیاچ هێرشبه‌ری یانه‌ی ئا‌یاكس دێت كه وه‌رزی رابردوو گه‌یشته قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ.
هه‌ریه‌كه له نێیمار، مباپێ و دی ماریا له پله‌كانی سێیه‌م تا پێنجه‌م دێت.
تیمۆ ڤێرنه‌ر هێرشبه‌ری یانه‌ی لایپزیگ له پله‌ی شه‌شه‌م دێت و پێش سادیۆ مانێ هێرشبه‌ری سه‌نیگالی یانه‌ی لیڤه‌رپوول كه‌وتووه كه له پله‌ی حه‌وته‌م ده‌بینێت.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح هێرشبه‌ری میسری یانه‌ی لیڤه‌رپوول له توێژنه‌وه‌كه‌دا پله‌ی 29ـیه‌م بۆته به‌شی، به‌ڵام نازناوێكی تایبه‌تی پێبه‌خشراوه و به (تۆپهاوێژ) وه‌سفكراوه، به‌وپێیه‌ی وه‌رزی رابردوو زۆربه‌ی گۆڵه‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا تۆمار كردووه.