ژنێكی تورك له‌ناو فڕۆكه هه‌را ده‌نێته‌وه
ده‌ڵێت: تیرۆریستم و فڕۆكه‌كه ده‌ته‌قێنمه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ژنێكی تورك له ناو فڕۆكه‌یه‌كی هێلی ئاسمانی پێگاسوسی ئه‌و وڵاته، دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه هه‌ڵده‌فڕێت، پڕ به ده‌نگی خۆی هاوار ده‌كات و ده‌ڵێت: "من تیرۆریستم و بۆمبم پێیه"، به‌و هۆیه‌وه‌ش سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه ده‌ترسن و ده‌بێته هه‌را.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه، ئه‌و ژنه ته‌واوی سه‌رنشینان و تاقمی فڕۆكه‌كه‌ی ترساندووه كاتێك هاواری كردووه و گوتوویه‌تی: "من ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌نم و فڕۆكه‌كه ده‌ته‌قێنمه‌وه"، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت، ژنه‌كه باڵاپۆش و نیقاب بووه و چاوێلكه‌یه‌كیشی ره‌شی له‌چاو كردووه.
فڕۆكه‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوله‌وه به‌ره‌و قوبرس گه‌شتی كردووه، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای گه‌شته‌كه، ئه‌و ژنه ئاژاوه‌كه‌ی ناوه‌ته‌وه.
دواتریش تیمی ئه‌منی فڕۆكه‌كه و سه‌رنشینان ژنه‌كه له‌و هه‌ڵسووكه‌وته ئارام ده‌كه‌نه‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی فڕۆكه‌كه له قوبرس نیشتووه‌ته‌وه.
دوای نیشتنه‌وه‌ش راسته‌وخۆ ژنه‌كه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس ره‌وانه‌ی به‌شی پۆلیسی تایبه‌تی فڕۆكه‌خانه‌ی قوبرس كراوه.
İstanbul-Kıbrıs uçağında panik! Kadın yolcu "Bomba var" diye bağırdı! https://t.co/ypE5MvS7RB pic.twitter.com/7m9ovlB0fX
— Habertürk (@Haberturk) December 18, 2019
ئ. م