رۆحانی داوای یەکگرتنی وڵاتانی ئیسلامی دژی ئەمەریکا دەکات
رێگایەک بۆ بێهێزکردنی ئەمەریکا پێشنیاز دەکات
K24 – ههولێر:
سەرۆک کۆماری ئێران داوای یەکگرتوویی لە وڵاتانی ئیسلامی دەکات و دەڵێت دەبێت بیر لە جێگرەوەی دۆلار لە بازارەکانی جیهاندا بکرێتەوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، حەسەن روحانی سەرۆککۆماری ئێران لەوتارێکدا لە کۆنفرانسی کوالالامپور لە مالیزیا رایگەیاند، ئەمەریکا دەیەوێت لە رێگەی سزاو گەمارۆی ئابووری هەژموونی خۆی بەسەر جیهان و بەتایبەت وڵاتانی ئیسلامیدا بسەپێنێت.
سەرۆک کۆماری ئێران داوا لە وڵاتانی ئیسلامی دەکات، بەپەلە جێگرەوەیەک بۆ دۆلار لە بازارەکاندا بدۆزنەوە، بۆ ئەوەی ئەمەریکا نەتوانێ هەژمونی خۆی بسەپێنێت.
رۆحانی داواش لە وڵاتانی ئیسلامی دەکات خۆیان بە یەکگرتووی ئاسایشی ناوچەکە بەبێ ئەمەریکا بگرنە دەست و وڵاتانی دیکەش لەناوچە دەربکەن.
AFP
H.j