مه‌خموور.. دانیشتووانی كوردى گوندێك په‌لامارێكی داعشیان تێك‌شكاند
"چه‌كدارانی داعش ناچاركران به‌ره‌و مۆڵگه‌كانیان هه‌ڵبێن"
K24 - هه‌ولێر:
دانیشتووانی گوندی عه‌لی ره‌ش كه كوردن، له سنووری ناحیه‌ی باقرتی سه‌ر به قه‌زای مه‌خموور، په‌لامارێكی داعشیان تێك‌شكاند.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه له په‌یجی فه‌رمی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایده‌گه‌یه‌نێت، كاتژمێر (7) ی ئه‌مشه‌و 19/12/2019، چه‌كدارانی داعش هه‌وڵیانداوه دزه بكه‌نه ناو گوندی (عه‌لی ره‌ش) له سنووری ناحیه‌ی باقرت سه‌ر به قه‌زای مه‌خموور، به‌ڵام خه‌ڵكی گونده‌كه، كه سه‌رجه‌میان كوردن، رێگرییان لێكردوون و شه‌ڕ له نێوانیان دروست بووه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، چه‌كدارانی داعش نه‌یانتوانیوه مه‌رامه‌كه‌یان جێبه‌جێبكه‌ن و زیان به خه‌ڵكی گونده‌كه بگه‌یه‌نن، له ئه‌نجامدا په‌لاماره‌كه شكستیهێنا و چه‌كدارانی داعش ناچاركران به‌ره‌و مۆڵگه‌كانیان هه‌ڵبێن.
ئ. م