ئەنجوومەنی پیرانی ئهمهریكا بەشی یەکەمی بودجەی 2020 پەسەند کرد
بە دەنگی بەڵێی 71 ئەندام بەرامبەر 23 دەنگی نەخێر
K24 – ههولێر:
ئەنجوومەنی پیرانی ئهمهریكا، بەشی یەکەمی بودجەی فیدڕاڵی وڵاتەکەی بۆ ساڵی 2020 پەسەند کرد.
ئەو پڕۆژە بودجەیە بە دەنگی بەڵێی 71 ئەندام بەرامبەر 23 دەنگی نەخێر پەسەندکرا.
بەشی یەکەمی بودجەی ئهمهریكا پارەدارکردنی بەرنامەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و کار و وزە لە خۆدەگرێت هەروەها بەرنامەی هاوکارییە دەرەکییەکان.
لە داهاتووێکی نزیکیشدا، دەنگ لەسەر بەشی دووەمی بودجە دەدرێت، کە پەیوەستە بە ئاسایشی نیشتمانی و پارەدارکردنی بەرنامە سەربازییەکان، کە کۆی هەردوو بەشی بودجەکە ترلیۆنێک و 400 ملیار دۆلارە.