گه‌نجه‌كه‌ی سۆران ده‌بێته جێگه‌ی سه‌رنجی میدیاكانی به‌ریتانیا
"كاتێك به تی‌شێرتی یۆڤانتوس ده‌رده‌كه‌وم خه‌ڵك وێنه‌م له‌گه‌ڵ ده‌گرن"
K24 - هه‌ولێر:
بێوار عه‌بدوڵڵا، 25 ساڵ، ئه‌و گه‌نجه كورده‌ی له سۆرانه‌وه چووه‌ته به‌ریتانیا، بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی میدیاكانی ئه‌و وڵاته و به گرنگییه‌وه باس له لێچكوونی ئه‌و گه‌نجه ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی پۆرتوگال و یانه‌ی یۆڤانتوسی ئیتاڵی.
رۆژنامه‌ی "ذه سه‌ن"ی به‌ریتانیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، خاوه‌ن یه‌كێك له شوێنه به‌ناوبانگه‌كانی فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی وه‌رزشی، ئێستا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌یه ئه‌و گه‌نجه وه‌ك لێچكووی كریستیانۆ لای خۆی دابنێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ندێك كاری پێ بسپێرێت.
شه‌ین دۆگلاس، خاوه‌نی پرۆژه‌كه‌یه و ده‌ڵێت: "له شوێنی كاره‌كه‌م ئه‌و گه‌نجه‌م بینی كاتێك تیشێرتێكی یۆڤانتوسی پۆشیبوو، منیش سه‌یرم كرد سه‌ره‌تا وامزانی كریستیانۆ خۆیه‌تی، كۆپییه‌كی ڤیدیۆ گه‌یمی فیفا 19م له‌لابوو به‌رگه‌كه‌ی وێنه‌ی كریستیانۆ بوو، كاتێك به‌راوردم كرد بینیم زۆر زۆر له كریستیانۆ ده‌چێت، باوه‌ڕم نه‌ده‌كرد كه‌سێك هه‌بێت هێنده له‌و بچێت".
شه‌ین باس له‌وه‌ش ده‌كات كه نازانێت چۆن پێشتر كه‌س پێی نه‌زانیوه و هاوكاری نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كارێكی پێبدات و ده‌ڵێت: "نازانم چۆن پێیان نه‌زانیوه، ئێستا ئێمه نیازمان هه‌یه له داهاتوودا به یه‌كه‌وه كار بكه‌ین و وه‌ك لێكچووێكی سه‌ره‌كی كریستیانۆ له ئاهه‌نگ و بۆنه تایبه‌ته‌كان ئاماده‌بێت".

هه‌رچی بێواره، كه پێشتر كوردستان 24 راپۆرتێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاماده‌كردووه، ده‌ڵێت: "له هه‌ر شوێنێكی ئه‌و وڵاته كه رووی تێده‌كه‌م، وا ده‌زانن هه‌ر به‌راستی كریستیانۆم و خه‌ڵكیش به‌رده‌وام وێنه‌م له‌گه‌ڵ ده‌گرن، به‌تایبه‌تیش كاتێك تی‌شێرتی یۆڤانتوس ده‌پۆشم".
بێوار جیا له‌وه‌ی شێوه‌ی به كریستیانۆ ده‌چێت، به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه له جلوبه‌رگی و شێوازی قژ داهێنانیش لاسایی ئه‌ستێره پۆرتوگالییه‌كه بكاته‌وه.
بێوار ده‌ڵێت: "من یاری تۆپی پێ ده‌كه‌م، به‌ڵام نه‌ك بۆ تیمێكی به‌ناوبانگ، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم، به‌رده‌وامیش ژماره‌ی تیشێرته‌كه‌م هاوشێوه‌ی كریستیانۆ بووه و له هه‌مان شوێنی ئه‌و یاری ده‌كه‌م".
بێوار خوازیاره رۆژێك له رۆژان خه‌ونه‌كه‌ی بێته دی و كریستیانۆ ببینێت و بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌میش بێت یاری تۆپی پێی له‌گه‌ڵ بكات.
هاوكات سوپاسی شه‌ین ده‌كات، كه پرۆژه‌یان هه‌یه به یه‌كه‌وه و خه‌ریكه له به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كه‌ی نزیكی ده‌كاته‌وه.