سوپای به‌ریتانیا هانا بۆ كارداشیان ده‌بات
بڕیاره كارداشیان له هه‌ڵمه‌تێكی سوپای به‌ریتانیا به‌شداری بكات
K24 – هه‌ولێر:
سوپای به‌ریتانیا، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجانی وڵاته‌كه‌ی هانبدات رووبكه‌نه راژه‌ی سه‌ربازی، هانای بۆ پشتی كیم كارداشیان بردووه و بڕیاره كارداشیان له هه‌ڵمه‌تێكی رێكلامكردن بۆ سوپای به‌ریتانیا به‌شداری بكات.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مێل بڵاویكرده‌وه، سوپای به‌ریتانیا كارداشیان به‌كار ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجانی وڵات هانبدات رووبكه‌نه راژه‌ی سه‌ربازی و كێشه‌ی كه‌می ژماره‌ی گه‌نجانی تازه وه‌رگیراو له ریزی سوپا چاره‌سه‌ر بكات.
كارداشیان به ته‌نیا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام زیاتر له 154 ملیۆن فۆڵۆوه‌ری هه‌یه.
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی سوپای به‌ریتانیا له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو له رێی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستپێده‌كات.
به گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌كه، سوپای به‌ریتانیا پێویستی به توانای مرۆیی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌می گه‌نجان له ریزه‌كانیدا.