"ریال مهدرید له بارهی گواستنهوهی یاریزانان بڕیاری كۆتایی دا"
"ریال مهدرید له بارهی گۆڕانكارییهكان له پێكهاتهكهی خۆی یهكلایی كردهوه"
ریال مەدرید بڕیاری داوە لە بازاڕی گواستنەوەی زستانە هیچ یاریزانێک نەکڕێت لەکاتێکدا مێرێنگی لە دوایین سێ یاریی لە لالیگا بەرامبەر بووە و لە پلەی دووەم دێت و لە چامپیۆنزلیگیش بە پلەی دووەمی کۆمەڵەکەی سەرکەوت و لە قۆناخی ١٦ رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی رایگەیاندووە، زینەدین زیدانی راهێنەر و سەرۆکو ئەندامانی دەستەی کارگێڕی ریال مەدرید بڕیاریان داوە بۆ بازاڕی گواستنەوەی زستانە هەوڵ بۆ گواستنەوەی هیچ یاریزانێک نەدەن.
گەرچی ریال مەدرید لە دوایین 3 یاریی یەکسان بووە، بەڵام بەرپرسانی یانەکە بەبێ دوودڵی بڕیاریان داوە تاکو کۆتایی ئەم وەرزە هەر پشت بە یاریزانەکانی ئێستای یانەکەیان ببەستن، لەکاتێکدا هاوینی رابردوو دەنگۆیەکی بەهێز هەبوو لەبارەی هەوڵی مێرێنگی بۆ کڕینی پۆگبا و ئێرێکسن و ڤان دێ بێک.
سەرەڕای ئەوەی بەرامبەر بارسێلۆنا و ئاتڵێتیک بلباو نەیانتوانی هیچ گۆڵێک بکەن، بەڵام زیدان پێداگیرە لەسەر ئەوەی لە هێلی هێرشبردن پشت بە کەریم بێنزێما ببەستێت کە لەم وەرزە ١٢ گۆڵی کردووە، زیزۆ هیوای بە بەیلیش هەیە لە نیوەی دووەمی ئەم وەرزە ئاستی جارانی بۆ بگەڕێتەوە، لەکاتێکدا ئەم وەرزە تاکو ئێستا تەنیا دوو گۆڵی کردووە.
بەرپرسانی ریال مەدرید هیوایان بە ئێدین هازاردە لە قۆناخە هەستیارەکانی داهاتووی ئەم وەرزە سەرکردایەتی یانەکەیان بکات، کە تاکو ئێستا بەهۆی پێکانەوە لەگەڵ لۆس بلانکۆس نەگەیشتووەتە ئاستی خۆی و هەر بەهۆی پێکانەوە لە کلاسیکۆش ئامادە نەبوو.
ریال مەدرید بڕیاریداوە لە بەڕێکردنی یاریزانەکانیش دەستکراوە نەبێت، لەوانەیە لەم زستانە تەنیا ئیبراهیم و ماریانۆ دیاز ریزەکانی مێرێنگی بەجێبهێڵن.