سەرۆکی رووسیا قەبارەی بەرهەمی دانەوێڵەی 2019 ئاشکرا دەکات
رووسیا لە ئهمساڵدا گەیشتووەتە 121 ملیۆن تهن
K24 – ههولێر:
ڤلادیمر پوتن، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، بەرهەمی دانەوێڵەی رووسیا لە ئهمساڵدا گەیشتووەتە 121 ملیۆن تهن.
هەروەها سەرۆکی رووسیا ئاماژەی بەوەدا بەرهەمهێنان لە سەرووی ئاستی 100 ملیۆن تهن بووە و ئەوەش پێگەی وڵاتەکەی لە ساڵانی رابردوو بەهێز کردووە.
ئەو لێدوانەی سەرۆکی رووسیا لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەتی رووسیا دێت، کە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی کشتوکاڵی.
پوتن لە میانی کۆبوونەوەکە پەرەپێدانی کشتوکاڵی بە گرنگ زانی و گووتی: گەشەی کەرتی کشتوکاڵ لەم ماوەی دواییدا زیاتر بووە لە کۆی گەشەی ئابووری نیشتمانی بە گشتی.
هەروەها سەرۆکی رووسیا ئاماژەی بەوەدا، بەرهەمی کشتوکاڵی لە 11 مانگی یەکەمی ئەمساڵ بە رێژەی 4.1 لەسەدا گەشەی کردووە.
هەروهها بانکی ناوەندی رووسیا پێشبینی دەکات ئابووری رووسیا لە ئهمساڵدا بە رێژەی 0.8% بۆ 1.3% لەسەدا گەشە بکات، گەشەی ساڵی 2020 لە 1.5 لە سەدا بۆ 2 لە سەدا بێت.