نرخی نەوت بۆ بەرزترین ئاست لە مانگی ئەیلوول بەرزدەبێتەوە
نرخی بەرزبووەوە
K24 – ههولێر:
بڵاوبوونەوەی داتاکان بە کەمبوونەویە نەوتی کۆگاکراوی ئەمەریکا و گەشبینییەکان بە جەنگی بازرگانی، نرخی نەوت بۆ بەرزترین ئاستی سێ مانگی رابردووی بەرزبووەوە.
نەوتی خاوی برێنت بۆ نزیکەی 68 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک و نەوتی سووکی تێکساسیش بۆ نزیکەی 61 دۆلار 68 سەنت بەرزبووەوە.
بەوەش نرخی نەوتی خاوی برێنت و تێکساس بۆ بەرزترین ئاستەکانی 17ـەی مانگی ئەیلوول بەرزبووەوە.
ئەو بەرزبوونەوەیەش دوای لێدوانەکانی چین دێت کە رایگەیاند، لەگەڵ ئەمەریکا لەبارەی واژۆکردنی رێککەوتنی بازرگانی لە پەیوەندییەکی تۆکمەدان. دۆناڵد ترەمپیش رایگەیاندبوو، لە داهاتووێکی زۆر نزیکدا قۆناخی یەکەمی رێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ چین واژۆ دەکەن.
لەهەمان کاتدا گەشبینییەکان بە رێککەوتنی بازرگانی، پشکەکانی ئەمەریکا بۆ ئاستی پێوانەیی نوێ بەرزبوونەوە.
H.J