یەدەگی نەوتی خاو لە ئەمەریكا دابەزی
مانگی رابردوو یەدەگی نەوتی خاو 5.5 ملیۆن بەرمیل دابەزیووە
K24 - ھەولێر
ئاستی یەدەگی ئەمەریكا لە نەوتی خاو لە ماوەی ھەفتەی رابردوودا، زیاتر لە پێشبینییەكان دابەزینی تۆماركردووە.
ئیدارەی زانیارییەكانی وزەی ئەمەریكا لە راپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، لە كاتێكدا كە یەدەگی ئەمەریكا لە بەنزین زیادیكردووە، كەچی لەھەمان ماوەدا یەدەگی نەوتی رووی لە دابەزین كردووە، بەجۆرێك ھەفتەی رابردوو یەدەگی نەوتی خاو 5 ملیۆن و 500 ھەزار بەرمیل دابەزیووە و گەیشتووەتە 441 ملیۆن و 400 ھەزار بەرمیل نەوت كە ئەوەش زۆر زیاتر بووە لە پێشبینییەكانی لێكۆڵەرانی ئەو بوارە.
ھەر بەگوێرەی راپۆرتەكە، یەدەگی ئەمەریكا لە بەنزین لە ھەمان ماوەدا بەبڕی 2 ملیۆن بەرمیل زیادیكردووە و گەیشتووەتە 239 ملیۆن و 3 ھەزار بەرمیل .
سەبارەت بە كۆی ھاوردەی ئەمەریكا لە نەوتی خاو لە ماوەی ھەفتەی رابردوو 466 ھەزار بەرمیل زیادیكردووە.
ھ.م