سندووقی نەختینە ھۆشداری دەداتە توركیا

"پێویستە بەڕێوەبەران ھەڵوێستێكی دارایی جێگیر بگرنەبەر"

K24 - ھەولێر

سندووقی نەختینە توركیا ئاگاداردەكاتەوە لەوەی كە لە كەمكردنەوەی نرخی سوود زیادەڕەوی نەكات.

سندووقی نەختینەی نێوەدەڵەتی داوا لە توركیا دەكات لە ماوەی داھاتوو سیاسەتی نەختینەی وڵاتەكە سەربەخۆ بھێڵێتەوە كە ئەوەش ھاوكاتە لەگەڵ ئەو سیاسەتەی سەرۆكی وڵاتەكە گرتوویەتیەبەر بە كەمكردنەوەی نرخی سوود سەرەڕای بەرزبوونەوەی ئاستی ھەڵاوسان.

سندووقەكە راشیگەیاندووە، كورتھێنان لە بودجە زیادەیەكی زۆری تۆماركردووە و پێویستە بەڕێوەبەران ھەڵوێستێكی دارایی جێگیر بگرنە بەر لە 2020دا بۆ ئەوەی قەرزی گشتی بە نزمی بمێنێتەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە حكوومەتی توركیا پێشبینی دەكات، كورتھێنانی بودجە لەمساڵدا بۆ 21 ملیار دۆلار زیادبكات  و حكوومەت سەرەڕای قەیرانی لیرەی توركی، خەرجییەكانی زیادكرد و بووە ھۆكار كە ئابوورییەكەی 3% داكەوتن تۆماربكات.

ھ.م