بانکی فیدڕاڵی ئەمەریکا رەخنە لە ترەمپ دەگرێت

"چەندین کەس بێکار بووە و نرخەکانیش بەرزبووەتەوە"

K24 - ھەولێر

بانکی فیدڕاڵی ئەمەریکا لە نوێترین توێژینەوەیدا لەبارەی جەنگی بازرگانی رەخنە لە ستراتیژی دۆناڵد ترەمپ دەگرێت.

لە توێژینەوەکەدا هاتووە "سەپاندنی پێناسی گومرگی لە لایەن سەرۆکی ئەمەریکا بۆ پارێزگاری و پشتیوانی لە کارگەکانی ئەمەریکا هیچ بەرهەمێکی نەبووە، بەڵکو بەهۆیەوە چەندین کەس بێکار بووە و نرخەکانیش بەرزبووەتەوە.

شرۆڤەکارانی بانکی فیدڕاڵی ئاماژە بەوەدەدەن، لە ساڵی 2018ـەوە دوای سەپاندنی پێناسی گومرگی لە لایەن دۆناڵد ترەمپەوە، ژمارەیەک هەلی کار لە کەرتەکانی پیشەسازی هەمەڕەنگ لە نێوچوونە. 

 هەروەها لە توێژینەوەکەدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەو پێناسە گومرگییانە هاوکار بوون بۆ کەمکردنەوەی رکابەری نێوان پیشەسازییەکان و بەو هۆیەوە خەرجی بەرهەمهێنان زیادیکردووە.

ھ.م