زەریف: زلھێزەكانی جیھان دژی ھەڵسوكەوتی ئەمەریكان
"پەیامی نمایشی سەربازی ھاوبەشی ئێران، رووسیا و چین روونە"
K24 - ھەولێر
وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، زلھێزەكان وەكو ئێران دژی ھەبوونی ئەمەریكا لە ناوچەكە.
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران كە سەردانی رووسیای كردووە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، نمایشی سەربازی ھاوبەشی ئێران، رووسیا و چین پەیامێكی روون بوو بۆ وڵاتانی دەورووبەرو جیھان.
زەریف راشیگەیاند: "بەو نمایشە سەربازییە ھاوبەشە دەركەوت كە وڵاتە زلھێزەكانی جیھان لەدژی ھەڵسوكەوتی تێكدەرانەی ئەمەریكان لەناوچەكە و قبووڵی تێكدانی ئاسایشی ناوچە ناكەن".
بڕیارە ئەمڕۆ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ ھاوتا رووسەكەی كۆببێتەوە.