یوڤێنتۆس سووپرایزێكی گه‌وره‌ی له 2020 بۆ كریستیانۆ ئاماده كردووه
ئه‌م سووپرایزه‌ی یوڤێنتۆس چاوه‌ڕێنه‌كراو بوو
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، یانه‌ی یوڤێنتۆس ده‌یه‌وێت به درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ ساڵێكی دیكه دیارییه‌ك له 2020 پێشكه‌شی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بكات.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه به‌رپرسانی یوڤێنتۆس پلانیان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كریستیانۆ داڕشتووه و ده‌یانه‌وێت ئه‌و یاریزانه تا ته‌مه‌نی 38 ساڵی له یانه‌كه بهێڵنه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه گرێبه‌سته‌كه‌ی كریستیانۆ له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس له 2022 كۆتایی دێت، به‌ڵام به‌رپرسانی یوڤێنتۆس ده‌یانه‌وێت به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 30 ملیۆن یۆرۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی تا هاوینی 2023 درێژ بكه‌نه‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 12 گۆڵی بۆ یوڤێنتۆس كردووه، وه‌رزی رابردووش له سێریا ئه‌ی 21 گۆڵی بۆ یوڤی كردبوو، بۆیه به‌رپرسانی یانه‌كه وه‌كو پاداشتێك ده‌یانه‌وێت گرێبه‌سته‌كه‌ی به مووچه‌یه‌كی باش بۆ ساڵێكی دیكه درێژ بكه‌نه‌وه.
كریستیانۆ دوو مانگی دیكه ته‌مه‌نی ده‌بێته 35 ساڵ، پێشتر له 1997 له یانه‌ی سپۆرتینگ لیسبۆنای پورتوگالی ده‌ستی به یاریكردن كرد، دواتر به 119 ملیۆن یۆرۆ له 2003 روویكرده مانچێسته‌ر یونایتد و نازناوی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه برده‌وه، دوای 6 ساڵ ئه‌و یانه‌یه‌ی به 94 ملیۆن یۆرۆ به‌ره‌و ریال مه‌درید جێهێشت، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ش 4 نازناوی چامپیۆنزلیگی به‌ده‌ستهێنا، پاشان له هاوینی 2018 په‌یوه‌ندی به یوڤێنتۆس كرد.
